بزووتنەوەی گۆڕان: دەبێت حکومەت بڕیار و رێکاری پێویست بۆ سیستەمی غاز دەربکات


رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر زاری گوتەبێژەکەیەوە پەیامێکی لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی دوێنێ شەوی دهۆکەوە بڵاوکردەوە و داوا دەکات حکومەت بڕیار و رێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە سیستەمی غاز و دەڵێت، بڕیاری پێویست بۆ کارکردنی ئەو سیستەمە دەربکات.
 
رۆژی سێشەممە، 22-11-2022، دلێر عەبدولخالق، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بەشێوەزاری بادینی پەیامێکی هاوخەمیی لەبارەی رووداوەکەی دهۆک بڵاوکردەوە و لەو رێگەیەوە داوای کرد بڕیاری پێویست لەبارەی سیستمی غاز بدرێت.
 
شەوی دووشەممە تانکییەکی غاز لە سەربانی باڵەخانەیەکی بەشە ناوخۆییەکدا لە دهۆک تەقییەوە و بەو هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان ئەفسەر و پۆلیسی هێزە ئەمنییەکانن، کەسی سێیەمیش خوێندکارێکە، بەڵام کەسی چوارەم تاوەکو ئێستا نەناسراوەتەوە.
 
ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو، بەهۆی تەقینەوەی سیستمێکی شۆفاژ، خانوویەکی سێ نهۆمی لە سلێمانی رووخا و بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 12ی دیکەش بریندار بوون. 
 
لەدوای رووداوەکەی دهۆک، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانیکرد کارکردن بە سیستەمی گاز رابگیرێت. 
لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر "فه‌رمانیکردووە کارکردن به‌ سیستمی غاز‌ رابگیرێت و نابێت به‌ هیچ جۆرێک به‌کاربهێنرێت."
 
دەقی پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان:
 
ب مخابنی ڤە د رویدانەکا وەک رویدانا تراژیدی یا سلێمانی دا، ژبەر تەقینا تانکەکا غازێ ل بەشەکا ناڤخۆیا خواندەکاران ل باژارێ دهۆکێ، پێنج کەس ژیانا خوە ژدەست دان و (33) کەس ژی بریندار بون.
 
ئەم دگەل نیشاندانا هەڤخەمیا خۆ بۆ کەسوکارێن خواندەکارەک و ئەفسەرەک بەرەڤانیا شارستانی و پۆلیسەک هەوارهاتنێ و وەلاتیەکی دی، کو دوێ رویدانێ دا ژیانا خۆ ژدەست دان، هیڤیا زوو چارەسەربونێ ژی بۆ برینداران دخوازن.
 
داخوازێ ژی ژ حکومەتێ و ئالیێن پەیوەندیدار دکەن، بڕیار و رێکارێن پێدڤی لسەر کارپێکرنا وێ سیستەما غازێ دەربکەت، ب پەیداکرنا هەر میکانیزمایەک بۆ چاڤدێری و ڤەکۆلینێ لسەر وێ سیستەمێ، ئەڤە ژی ب مەرەما پاراستنا سلامەتیا ژیانا وەلاتیان و دوبارە نەبونا ڤان رویدانێن تراژیدی، کو هەرێما کوردستانێ پرسەدار کرنە.