هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران 40% کەمیکردووە

24-11-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
دوو گەشتیار لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران. وێنە: رووداو
دوو گەشتیار لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - حاجی ئۆمەران

هۆڵی پاسپۆرتی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران کە هەمیشە جمەی دەهات لە گەشتیار، ئێستا کەم رۆژ هەیە دوو ریز کورسییەکانی پڕ ببن؛ ئێستا ئەوانەی کاری گرنگیان نەبێت گەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناکەن.
 
عیسا کەمال، گەشتیار دەڵێت، "کارەکەم گرنگە و نەخۆشم پێیە، بۆیە رێگاکەم گرتووەتەبەر و بەو شەڕ و هەرایە دەچمە ئێران، مانگێکە مۆڵەتم هاتووە بەڵام لە خۆمان رانەدیتووە بچین."
 
هاتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەراود بە چوون لە باشووری کوردستانەوە زیاترە، بەڵام ئەویشیان وەکو چەند مانگێک پێشتر نییە.
 
لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا. ئێران ڤیزەی لەسەر هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی لابرد، بەڵام بڕیارەکە کاریگەریی لەسەر زیادبوونی گەشتیار لە سنوورەکە نەبووە.
 
ئیحسان مەجید، گەشتیار دەڵێت، "لە هەولێرەوە هاتووم و کارەکەم گرنگ بووە و چووم مووچەی خانەنشینی باوکم وەرگرم، ئەویش بۆ مانەوە نەدەبوو، بازاڕ و دووکان داخراون و یەکسەر گەڕامەوە."
 
رۆژانە زیاتر لە 40 ئۆتۆبۆس، نزیکەی 100 تاکسیی گەشتیارییان دەگواستەوە، ئێستا هاواریان پڕ بە قوڕگە و سەرنشینیان دەستناکەوێت.
 
حەسەن ئەحمەد، شۆفێری تاکسی دەڵێت، "رۆژانە تا ئەم کاتە زیاتر لە 50 تاکسی دەڕۆشتن و ئەمڕۆ تائێستا پێنج تاکسی دەرنەچوون و نەفەرمان نییە، دەبینی ئەو هەموو خەڵکە لە کار و کاسبی بوون."
 
خالید هاشمی، شۆفێری ئۆتۆبۆس ئاماژەی بەوە کرد، "لە هەردوو لاوە گەشتیار کەم بووەتەوە، پێش ئەو بارودۆخە نەفەرمان زۆر بوون، هەموو پاسەکانمان پڕ دەبوون و ئێستا خەڵک نایەنە ئێران، لە هەموو شوێنێک شەڕ و هەرایە."
 
بەپێی ئاماری نیشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پێش دروست بوونی پشێوییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەفتانە زیاتر لە 22 هەزار گەشتیار لەڕێگەی ئەو سنورەوە هاتووچۆیان دەکرد، ئێستا هەفتانە کەمتر لە 14 هەزار گەشتیار هامووشۆی پێدا دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەتی عێراق بە مەرج مووچەى هێزە ئەمنییەکانى ناردووە

بەگوێرەى بڕیارى ناردنى مووچەى دوو مانگى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، هەر تێبینییەک لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی عێراقەوە لەسەر لیستەکە هەبێت، دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەرى بکات. پەرلەمانتارێکى عێراق دەڵێت، "ئەگەر ئەو تێبینییانە چارەسەر نەکرێن، بۆ مانگى داهاتوو کێشە دروست دەبێتەوە."