لە مەلەتی پاسێک وەرگەڕا؛ حەوت کەس گیانیانلەدەستدا


رووداو - هەولێر


بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک لە پارێزگای مەلەتی لە باکووری کوردستان، حەوت کەس گیانیانلەدەستدا و 15 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) له‌ شارۆچكه‌ی داره‌نده‌ی سەر بە پارێزگای مەلەتی  پاسێك وه‌رگه‌ڕا. به‌پێی ئاماری سەرەتایی، لانیکەم حه‌وت كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە، گەشتیارەکانیش لە ئیستەنبووڵەوە بۆ شارەکەی خۆیان گەڕاونەتەوە.