سێیەم رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژ تایبەتە بە كولتووری فارس و عەرەب

22-11-2016
راوچی حەسەن @Rawchihasan
"تایبەت دەبێت بە کولتووری دوو وڵات"
"تایبەت دەبێت بە کولتووری دوو وڵات"
نیشانەکردن سلێمانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ
A+ A-

رووداو - سلێمانی 

سێییەمین رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش بۆ کولتووری دوو وڵات تەرخانکراوە.


هاوکار یاسین، پەیامنێری (رووداو) لە شاری سلێمانی گوتی "ئەمڕۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە بۆ دوو کولتووری جیاوازە، سەرەتا پانێڵێک لەبارەی ئەدەبیاتی فارسی بەڕێوەدەچێت، پاشان لەلایەن چەند شاعیرێکی فارس و رۆژهەڵاتی کوردستان شیعر دەخوێندرێتەوە و 10 نووسەر و شاعیر تێیدا بەشداری دەکەن".

لەبارەی پانێڵی دووەمی فێستیڤاڵەکە، کە بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، پەیامنێری رووداو گوتی "پانێڵی دووەم تایبەت دەبێت بە ئەدەبیاتی عەرەبی و چەند توێژینەوەیەک دەخرێنەڕوو، 10 نووسەر و ئەدیب باسی توێژینەوەکان دەکەن".

ئەمساڵ نزیکەی 50%ی ئەو کەسانەی بەشداری فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەکەن کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە جێگەی گلەیی بۆ بەشدارانی فێستیڤاڵەکە.

رۆژی یەکشەممە 20-11-2016 لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لەژێر ناوی "نەوەیەکی ئازاد و ئەقڵی رۆشنگەر" دەستی بە چالاکییەکانی کرد. 

تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەکەیە و بۆماوەی چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە