رووداو دیجیتاڵ
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو چەکدارانەی دەستیان لە شەهیدکردنی دوو کارمەندی ئاسایشدا هەبوو، لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی کوژران.
عەقید سەلام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشەوە تۆڵەی شەهیدانی ئاسایش کرایەوە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو چەکدارانەی "داعش" کە کوژراون، سێ کەس بوون. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو چەکدارانە "دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی دوو کارمەندەکەی ئاسایش لە قەرەداخ."
عەقید سەلام گوتیشی، "سێ چەکدارەکەی داعش لە سنووری قەزای دووکان کوژراون."
رۆژی 09-08-2024 لە چیاکانی قەزای قەرەداخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی پێکدادان لەنێوان گرووپێکی چەکدار و هێزە ئەمنییەکان روویدا.
عەقید سەلام عەبدولخالق ئەو کات بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانمان و گرووپێک چەکدار، دوو ئەنداممان شەهید بوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ