رووداو دیجیتاڵ
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران دەڵێت، بۆ خوێندنی ئەمساڵ، هەزار و 568 قوتابییان وەرگرتووە؛ دەشڵێت، لە ئاستی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆراشدا ئەمساڵ هەزار و 366 دەرچوویان هەبووە.
د. رزگار سەعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران رۆژی یەکشەممە 22-10-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆ خوێندنی ساڵی 2023 – 2024 هەزار و 568 قوتابی دەرچووی پۆلی 12ـیان وەرگرتووە.
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی دەرچووانی ئەمساڵ لە زانکۆی سۆران هەزار و 366 خوێندکار بووە، لەو ژمارەیە هەزار و 278 کەسیان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێناوە و 88 کەسیشیان بڕوانامەی ماستەر و دکتۆریان بەدەستهێناوە.
زانکۆی سۆران لە سەنتەری قەزای سۆرانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نزیکەی شەش هەزار خوێندکاری هەیە.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستاندا 20 هەزار بۆ 25 هەزار خوێندکاری زانکۆ خوێندن تەواو دەکەن، جگە لەو ژمارە دەرچووە کە لە 18 زانکۆی حکومیدا دەخوێنن و خوێندن تەواو دەکەن، 18 زانکۆ و لقی زانکۆیی تایبەت و 12 پەیمانگەی تایبەتیش لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە پسپۆڕیی جیا هەن و ساڵانە هەزاران خوێندکار تێیاندا دەخوێنن و خوێندن تەواو دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ