لەبارەی لێڵبو‌ونی ئاوی رووباری خابوور هاووڵاتییانی زاخۆ ئاگادار دەکرێنەوە
رووداو دیجیتاڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى زاخۆ ئاگاداری هاووڵاتییانی شارەکە دەکاتەوە بەوەی لە چەند کاژێری داهاتوودا رەنگە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بارینی باران، ئاوی رووباری خابوور لێڵ ببێت کە 30 هەزار کەسی دانیشتووی شارەکە بۆ خواردنەوە پشتی پێ دەبەستن.
ساڵح حه‌سه‌ن، بەڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتیی ئاوى زاخۆ به تۆڕى میدیایى رووداوی رایگه‌یاند، تاوەکو ئێستا ئاوى رووبار‌ى خابوور لێڵ نه‌بووه، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند كاژێرى داهاتوودا بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا و بارینی باران، ئاوی رووبارەکە لێڵ بێت.
بەڕێوەبەری ئاوی زاخۆ داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە لە ئەگەری لێڵبو‌ونی ئاوی رووبارەکە، پشت بە ئاوی کۆگاکراو ببەستن.
به‌پیێ ئامارى بەڕێوه‌به‌راتیى ئاوى زاخۆ، زیاتر لە 45 هه‌زار هابەشی ئاویان هەیە کە لەو رێژەیە زیاتر لە 30 هه‌زاریان پشت بە ئاوی رووباری خابوور دەبەستن.
هەر بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، 15 هەزار دانیشتووی شارەکە بۆ ئاوی خواردنەوە پشت بە ئاوی بیری ئیرتوازی دەبەستن کە لە سنووری ئیدارەکە زیاتر له 450 بیرى ئیرتوازى هه‌ن.