رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەکانى تورکیا دووەمجارە لەسەر یەک نزیک گوندى سەرگەلێی سەر بە قەزاى ئامێدى بۆردوومان دەکەن و بەهۆى ئەو بۆردوومانە ئاگر لە دەوروبەری گوندى سەرگەلێ و سگێرى لە دەڤەری نهێل کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا ئەو ئاگرە بەردەوامە.
فایەق بەلاڤەی، دانیشتووی دەڤەری نهێل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوى رابردوو کاژێر 12:30 خولەک فڕۆکەکانى تورکیا دووجار لەسەر یەک نزیک گوندى سەرگەلێی سەر بە قەزاى ئامێدىیان بۆردوومانکرد، بەهۆى ئەو بۆردوومانە ئاگر لە دەوروبەری هەردوو گوندى سەرگەلى و سگێرى لە دەڤەرى نهێلى کەوتووەتەوە.
ئەو هاونیشتمانییەی دانیشتووی دەڤەرەکە لەبارەی زیانەکانەوە گوتی: "هیچ زیانى گیانى نەبووە، بەڵام بۆردوومانەکە ترسى بۆ دانیشتوانى ناوچەکە دروستکردووە و بەشێکى زۆری پاوانی هەردوو گوندەکەش گڕیگرتووە و زیانی ماددی بەخەڵکی ناوچەکە گەیاندووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ