هەولێر؛ بەرپرسی بازگەی شاوێس بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەستدا

22-10-2020
رووداو @Rudawkurdish
رائید شەماڵ میرزا، بەرپرسی بازگەی شاوێسی سەر بە ئاسایشی هەولێر
رائید شەماڵ میرزا، بەرپرسی بازگەی شاوێسی سەر بە ئاسایشی هەولێر
نیشانەکردن بازگەی شاوێس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رائید شەماڵ میرزا، بەرپرسی بازگەی شاوێسی سەر بە ئاسایشی هەولێر بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەستدا.

 
موقەدەم سەلام ئیبراهیم، بەرپرسی هۆبەی بازگەکانی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، رائید شەماڵ رۆژی 21ی ئۆکتۆبەر تاوەکو درەنگانێک لە دەوام بووە، دواتر چووەتەوە ماڵەوە و زۆر ماندوو بووە، کاژێر 01:30 خوولەکی بەرەبەیان جەڵتەی مێشک لێیداوە و کاژێر 08:00ی بەیانیی ئەمڕۆ 22ی تشرینی یەکەم گیانی لەدەستداوە.
 
بە گوتەی بەرپرسی هۆبەی بازگەکانی هەولێر، دوای هەوڵێکی زۆر رائید شەماڵ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی پاکی تایبەت و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

رائید شەماڵ میرزا 13 ساڵە کارمەندی ئاسایشی هەولێرە و دەرچووی کۆلێژی یاسا بووە، ماوەی 11 ساڵ ئەفسەری بازگەی شاوێس بووە و هەشت مانگە وەکو بەرپرسی ئەو بازگەیە دەستبەکاربووە. دوو مانگ و نیوە ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و "نەیگواستبووەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیاڤان عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک

ئاماری دهۆک: ئەمڕۆ 100٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".