رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای هەولێر رێنوێنییەکانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەر بەربژێر و لایەنێک سەرپێچی بکات، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن، پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.
لە یەکێک لە رێنوێنییەکاندا هاتووە، "هەر بەربژێرێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان، پۆستەر و بانگهێشتەکەى لەلایەن تیمەکانى شارەوانى لادەدرێت و کاردانەوەى یاسایی لەگەڵ دەکرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی ئەیلوولی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوە و 13 بڕیار و رێنماییمان دەرکرد بۆ شێوازی بەڕێوەچوونی پرۆسەی بانگەشە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
پارێزگای هەولێر دەقی رێنوێنییەکانی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:
یه‌كه‌م: نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت، كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له رێگەى هاتووچۆى خەڵک، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى هاوڵاتییان.
دووه‌م: نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه رێگه دراوه، به ماده‌ی لێكده‌ر وه‌ك (له‌زگه یان غه‌ره) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت، یان له‌سه‌ر ستاند له شوێنیك دابنرێت كه رێگە نه‌گرێت، هەروەها بەکارهێنانى قوم، لم، چیمەنتۆ بۆ راگرتنى دروشم و پۆستەر و وێنەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە.
سێیه‌م: نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چوار رێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه حكومییه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد.. بدرێت.
پێنجه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌كان و شوێنە کولتوورى و مێژووییەکان) هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م: نابێت پارك و باخچه گشتییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
حه‌وته‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له (قه‌دى داره‌كان، دورگه‌ى ناوه‌ندیی شەقامەکان) دابنرێت و وێنه و دروشمى کاندیدان له دارى باخچه و پاركه‌كان بدرێت.
هه‌شته‌م: له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نابێت ئۆتۆمبێلى (میرى) حكومى به‌كاربهێنرێت.
نۆیه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێدار و نییه رسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستوونى رووناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و هێماکانى هاتووچۆ لە ناوشار و دەرەوەى شار و بەردەم کامێراکانى چاودێرى هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م: له هه‌ر حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنتكردن، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده‌یه‌م: له رۆژى هه‌ڵبژاردن ژوورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر به به‌شداریى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان تاوەکو كۆتاییهاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچییه‌ک له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ئاگادارى ژوورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده‌یه‌م: بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه، ده‌بێت ره‌زامه‌ندى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ