کۆمیسیۆن: سکاڵایەکى ئەمیندارى گشتیی یەکگرتوو رەتکرایەوە

22-09-2024
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەى بڕیارێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، سکاڵایەکى ئەمیندارى گشتیى یەکگرتوو رەتکراوەتەوە کە تایبەت بە هەڵبژاردن لە دهۆک پێشکێشى کردووە. بەگوتەى رێگەپێدراوى یاسایی ئەو پارتە، سکاڵاکە لە دژى بەڕێوەبەرایەتییەکى شارەکە بووە و وەک یەکگرتوو تۆماریان کردووە و ئەمیندارى گشتى پێشکێشی نەکردووە.
 
ئەو بڕیارەى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـى ئەیلوول دەرکراوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سکاڵاکە لەلایەن ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانەوە پێشکێش بە نووسینگەى دهۆکى کۆمیسیۆن کراوە و رەتکراوەتەوە. 
 
حەمید زوبێر سلێمان، نوێنەرى رێگەپێدراوى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت "من سکاڵاکەم وەک رێگەپێدراوى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان تۆمار کردبوو، ئەمینداری گشتى پێشکێشی نەکردووە، ئەوە هەڵەى تێدایە، لایەنى سکاڵالێکراویش بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی پەروەردەى دهۆکە نەک پارتى دیموکراتى کوردستان".
 
بە گوێرەى بڕیارەکە، ئەو سکاڵایە تایبەت بووە بە بانگەشەى هەڵبژاردن، لە 18ـى ئەیلوولى 2024 پێشکێش کراوە و رەتکردنەوەکەشی بەهۆى ئەوە بووە کە بەڵگەى پێویست نەبووە.  
 
بە گوتەى نوێنەرى رێگەپێدراوى یەکگرتوو، سکاڵاکەیان لەسەر ئەو بنەمایە بووە گوایە دواى کارتى دەنگدان لە فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیى پەروەردەى دهۆک کراوە و پرسیارى ئەوەیان لێکراوە کە دەنگ بە کام لایەنى سیاسى دەدەن.
 
ئەوە دووەم سکاڵاى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستانە کە لە ماوەى کەمتر لە هەفتەیەکدا لەلایەن کۆمیسیۆنەوە رەتبکرێتەوە کە ئەو پارتە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک پێشکێشی کردووە. 
 
18ـی ئەیلوول کۆمیسیۆن سکاڵایەکى یەکگرتووى لە دهۆک رەتکردەوە کە تایبەت بووە بە هەڵواسینى پۆستەرى بانگەشەى لیستى پارتى لە یەکێک لە چێشتخانەکانى دهۆک، بەر لە دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردن. بەگوێرەى بڕیارەکەى کۆمیسیۆن، رەتکردنەوەى ئەو سکاڵایە بەهۆى ئەوە بووە کە ئەوە نەسەلمێندراوە سکاڵالێکراو (پارتى) بەرپرس بووە لەو پێشێلکارییە، ئەوە جگە لەوەى بەگوێرەى رێکارەکانى بانگەشەى هەڵبژاردن لە ماوەیەکى دیاریکراودا ئەو پێشێلکارییە لادراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی چوار بازنە.

چوار بازنە؛ کێ لە کێشە و گرفتەکانی قەزای دەربەندیخان بەرپرسیارە؟

بەرنامەکە بە بەشداری هەریەکە لە، رێژەن بورهان، بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، گۆران فەتحوڵڵا شەرەفانی، بەربژێری رەوتی هەڵوێست، رزگار محەممەد، بەربژێری بزوتنەوەی گۆڕان و حەسەن جەباری، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو میوانی سەرەکیی تێیدا بەڕێوەچوو.