لە 24 کاژێردا لە دهۆک سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

22-09-2023
حەیدەر دۆسکی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ماوەی 24 کاژێردا لە سەنتەری شاری دهۆک، بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
درەنگانێکی شەوی چوارشەممە، 20-09-2023، لە دوای کاژێر 23:00، لەسەر شەقامی مالتا لە سەنتەری دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە ژنێکی تەمەن 21 ساڵی دا کە دەیویست لە شەقامەکە بپەڕێتەوە. 
 
ژنەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا، هەروەها هەر هەمان شەو شۆفێرەکە لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە دەستگیرکرا. 
 
شەوی پێنجشەممە 21-09-2023، دەوروبەری کاژێر 23:00 پێکدادانێک لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویدا. 
 
رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک - زاخۆ روویدابوو؛ بەهۆیەوە ژن و پیاوێکی بەتەمەن گیانیان لەدەستدا. 
 
ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لەنێویاندا 773 رووداوی وەرگەڕان هەبوون، لە ئەنجامی کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

شاخەوان عەبدوڵڵا: ئەنجوومەنی وەزیران رێنمایی بۆ یاسای گەڕاندنەوەی زەوییەکان پەسندکردووە

شاخەوان عەبدوڵڵا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، سێ رۆژ پێش ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێنمایی لیژنەی تایبەتی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی شۆڕشی هەڵوەشاوە پەسندکردووە و هاوئاهەنگی بۆ جێبەجێکردنی دەکرێت.