لە قوتابخانەیەکی سلێمانی 100 قوتابی تووشی سکچوون و رشانەوە دەبن و دەگەیێندرێنە نەخۆشخانە

22-09-2022
نازەنین گۆران
نەخۆشخانەی د. جەمال رەشید بۆ منداڵان
نەخۆشخانەی د. جەمال رەشید بۆ منداڵان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 100 خوێندکار لە یەک خوێندنگەی سلێمانی بەهۆی تووشبوونیان بە پەتای سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانیان کردووە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانیش لە سلێمانی دەڵێت، بەشێکی زۆری خوێندکارەکان گەڕێندراونەتەوە ماڵەوە و تەندروستییان باش بووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-09-2022 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا باسی لە دووبارە بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە کرد و دەڵێت، "تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 100 خوێندکاری هەمان خوێندنگە سەردانی نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵانیان کردووە بەهۆی تووشبوونیان بە پەتای سکچوون و رشانەوە."
 
د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال رەشیدی منداڵان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا نازاندرێت ئایا ئەو خوێندکارانە بەهۆی ئاوی پیس یاخود خواردنی تێکچوو لە کافتریا وایان بەسەردا هاتووە، بۆیە لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بکەن. لیژنە پێکهێنراوە و هەڵدەستن بە لێکۆڵینەوە و دواتر هەموو هۆکارەکان بڵاودەکرێتەوە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلیمانی، بارودۆخی ئەو منداڵانەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، باش بووە و بەشێکی زۆریان دوای وەرگرتنی چارەسەر چوونەتەوە ماڵەوە.
 
هاوکات هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سامان لەتیف، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "راستەوخۆ لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە بۆئەوەی بزانرێت هۆکاری تووشبوونی ئەو قوتابییانە بە سکچوون و رشانەوە چییە؟ کە پشکنینی تاقیگەیی بکەن و نموونەی ئاو و خۆراکی قوتابخانەکە وەربگرن."
 
لە سەرەتای هاتنی وەرزی هاوین لە سلێمانی پەتای سکچوون و رشانەوە بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبووەوە، ئەو کات پزیشکان هۆکاری بڵاوبوونەوەیان بۆ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەگەڕاندەوە. بەپێى ئامارى تەندروستیى گشتیى سلێمانى، لە هاوینی ئەمساڵدا زیاتر لە 10 هەزار کەس بە هۆی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
 
هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە ژمارەیەک منداڵ لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا. رۆژی 19-06-2022 د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، "هەموو ساڵێک منداڵ و پیر بە پەتای سکچوون دەمرن. ئەمساڵ حەوت - هەشت منداڵ بەهۆی پەتای سکچوون و رشانەوەوە مردن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

14 بەربژێری تورکمان و 7 بەربژێری کریستیان لە هەولێر رکابەرایەتی بۆ بەدەستهێنانی کورسیی کۆتاکان دەکەن

لە بازنەى پارێزگاى هەولێر 14 بەربژێرى کۆتای تورکمان بۆ یەک کورسی رکابەری دەکەن و 7 بەربژێرى کریستیانیش ناویان تۆمار کردووە بۆ ئەو کورسییەى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کوردستان لەو پارێزگایە بۆیان دیاریکراوە، بەڵام بەرەى تورکمانى لە دەرەوەى کۆتا بە لیستێکى 11 کەسی بەشدارە.