روواو - سلێمانی
لە سنووری قەرەداخ بەهۆی ئەوەی کەسێک ئاگری لە پووش و پاوان بەردا، 120 دۆنم زەوی سووتا کە لە باخی میوە و سەدان داربەڕوو پێکهاتووە.
هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەو کەسەی پاوانەکەی سووتاندووە، خاوەنی زەوییەکە نەبووە".
بەگوتەی هێمن کەمەرخان هەر بەهۆی ئەو ئاگرەوە 120 دۆنم زەوی کە پێکهاتووە لە سێ باخی میوە و زیاتر لە دوو هەزار دار بەڕوو لەو سنوورە سووتاون.
لە دوای ئەوەی پۆلیسی دارستان و ژینگە ئاگادارکراونەتەوە "دەستبەجێ" بهشی پۆلیسی دارستان و ژینگهی قهرهداخ گهیشتوونەتە شوێنی رووداوهكه و توانیویانە به هاوكاریی ئاگركوژێنهوه و هاونیشتمانیانی سنوورهكه، له ماوهی دوو کاژێردا ئاگرهكه كۆنترۆڵ بكهن.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کەسەی ئاگری لە پووش و پاوانەکە بەرداوە، گوتەبێژەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێ "ئەو کەسە دەستبەسەرکراوە و پهڕاوی لێكۆڵینهوه رێكخراوه و رادهستی دادوهر كراوه بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ