گالەری

22-09-2017
14 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو- AFP / SAFIN HAMED

رۆژی پێنجشەممە 21-9-2017 لە کەمپی جێژنیکان لە نزیک هەولێر، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ، کەرنەڤاڵێکی بۆ پشتگیری گشتپرسی باشووری کوردستان ئەنجامدا.


مستەفا هیجری ، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیوادارین خەڵکی باشووری کوردستان بە یەک رەنگی و یەکدەنگی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و هیوادارین هەڕەشەی نەیاران و دووژمنانی کورد وەک رابردوو نەتوانێت ئیرادەیان لاواز بکات".

سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گوتی: "سەرکەوتن بۆ گەلی کوردە و هیوادارین سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەزوویی ببینین".