رێکخراوێک خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ ئاوارەکان دەکاتەوە

رووداو - دهۆک

لە کەمپێکی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆک خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری و زانیاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان کراوەتەوە.

هەزار و  275 كه‌س لە تەمەنی جیاواز به‌شدارن لەو خولانەدا و لەماوەی 27 رۆژدا کۆمەڵێك زانیاری بۆ ژیانی رۆژانەیان فێردەبن. 

ئەوان لەرێگەی بەشداریکردن لەو خولانەدا هەم ئێش و ئازارەکانیان دەڕەوێننەوە و هەم لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانیاندا دەکەنەوە.