هەوڵەکان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ بەردەوامن
رووداو - رانیە
لە ساڵی رابردوودا رێکەوتنێکی 10 خاڵی لەنێوان پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری ئازەربایجان کراوە بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی دەروازەی کێلێ، کە دەکەوێتە نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەش شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئێران لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و بڕیاریاندا تا ئەوکاتەی دەروازەی کێلێ بە فەرمی بە نێودەوڵەتی دەکرێت، بازاڕێک بۆ کاسبکارانی هەردوولا لەسەر سنوور بکرێتەوە.