ئیدارەی گەرمیان 81 کەس دادەمەزرێنێت


رووداو دیجیتاڵ

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دامەزراندنی 81 کەسی راگەیاند. گوتەبێژەکەیان دەڵێت، ئەوانەی داوای دامەزراندن دەکەن دەبێت دانیشتووی سنوورەکە بن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 22-08-2024، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رایگەیاند، دوای رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی ئۆنلاینەوە و بە شێوازی خاڵبەندی 81 کەس لە پسپۆڕییە جیاکان دادەمەزرێنن.
 
چۆمان ئەحمەد، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کۆمەڵێک مەرج دیاریکراون بۆ ئەوانەی دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە. لەوانە داواکار بە تاوانی کەتنی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت.
 
دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستە. ئەوانەی دادەمەزرێن بۆ شۆفێری، کارگوزار، باخەوان و پرسگەن.
 
لە ئەمڕۆوە هاونیشتمانیانی سنوورەکە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و 05ـی مانگی داهاتوو دوایین کاتە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.
 
وردەکاری خاڵەکانی مەرجی وەرگرتن و پڕکرنەوەی فۆڕمەکە لەم لینکەدایە: