بە دۆرن بارەگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە قامیشلۆ بۆردوومان کرا


رووداو دیجیتاڵ

درۆنێک بارەگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لە قامیشلۆ بۆردوومان کرد. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی هەیە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێکی تورکیا بارەگایەکی ئاسایشی ناوخۆی لە گەڕەکی عەنتەریە لە ناوچە پیشەسازیی قامیشۆ بۆردوومان کردووە.
 
لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانی گیانی و مادی هەیە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.
 
لە دوای بۆردوومانەکە، هێزە ئەمنییەکان بۆ لێکۆڵینەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و رێگەکانی نزیک لە بارەگاکەیان داخستووە.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێش چیای قەرەچووخ لە ناوچەی دێرک لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆردوومان کرا.