تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان: خۆتان لە خواردنی سەوزە بپارێزن
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ژمارەیەک نەخۆش لە شارەکە خەوێندراون کە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی کۆلێرایان هەبێت و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات خۆیان لە خواردنی سەوزە بپارێزن.
دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی لە پەیامێکدا کە شەوی پێنجشەممە، 22ـی ئابی 2024 بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە: چەند نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکانن، گومانی کۆلێرایان لێدەکرێ و چاوەڕوانی ئەنجامەکانن.
سەباح هەورامی داوا لە هاونیشتمانییان دەکات: "بەهیچ جۆرێك ئەو سەرچاوەی ئاوانە بەكارنەهێنن كە لەلایەن قایمقامیەتەوە رێگاپێنەدراوە و ئەم ماوەیە سەوزە نەخۆن."
تەندروستیی سلێمانی پشکنینیان کردووە و تێیدا دەرکەوتووە کە "ئەو سەوزەیەی لە بازاڕەكان و ماركێتەكان هەیە زۆرینەیان بە ئاوی قورس ئاودراون و بۆ خواردن شیاونین."
سەباح هەورامی دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان و دەڵێت: لە خزمەتی هاووڵاتییانداین و ئەم دۆخەش تێدەپەڕێنین."