کەسێک لە سنووری چۆمان خنکا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەرگریی شارشتانیی سۆران دەڵێت، تیمەکانیان لەنێو حەوزێکدا لە زینوێ -ی چۆمان تەرمی هاونیشتمانییەکیان دەرهێناوە لە کاتێکدا ویستوویەتی مەڕێک لەنێو حەوزەکە دەربهێنێت، کەوتووەتە ناویەوە و خنکاوە.
 
رائید رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارشتانیی سۆران رۆژی پێنجشەممە 22-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هاونیشتمانییەکە ناوی عەبدوڵڵا حوسێن شێخزادەیە و دانیشتووی گوندی سرێشمەی سەر بە قەزای خەلیفانە. تەمەنی 36 ساڵە."
 
رائید رەوف مەغدید باسی لەوەشکرد، کە تەرمی خنکاوەکە رەوانە نەخۆشخانە سۆران کراوە و کەمێکی دیکە بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی دادپزیشکی دەکرێ. 
 
لە 8 مانگی ئەم ساڵدا 13 کەس لە رووبار و حەوزەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکاون، کە سێ دانەیان لە حەوزدا خنکاون، 10 کەسیان لە چەم و رووبارەکاندا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی و جەنەراڵ کێڤن لێیهی

مەسرور بارزانی و فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان تاوتوێی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و ستایشی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان دووپات کردەوە.