بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە دوو گەشتیار لە باتیفا دەکوژرێن

22-08-2021
یوسف موسا
وێنەی گەشتیارەکان. لەلایەن کەسوکاریانەوە بەتایبەت بۆ رووداو نێردراون
وێنەی گەشتیارەکان. لەلایەن کەسوکاریانەوە بەتایبەت بۆ رووداو نێردراون
نیشانەکردن بۆردوومانی تورکیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفا بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی تۆپبارانی تورکیا لە ئەو ناوچانەی گەریلاکانی پەکەکەی تێدان، لە گوندی بانکیی سنووری شارۆچکەی باتیفا دوو گەشتیار کوژران. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-08-2021، یوسف مووسا، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند: دوو گەشتیاری عەرەب بەناوەکانی ئەحمەد شوکر، لەدایکبووی ساڵی 1981 و یوسف عومەر، لەدایکبووی ساڵی 1995، کە بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ناحیەی باتیفا لە تۆپبارانێکدا دەکوژرێن.
 
لەبارەی چۆنێتیی رووداوەکە فەرهاد مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا، بە پەیامنێری رووداوی گوت: "رۆژانە گەشتیار روو لە دەڤەرەکە دەکات، ئەو دوو گەشتیارەش بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە دراوە خەڵکی موسڵن، بە مەبەستی گەشتیاری هاتوونەتە دەڤەرەکە، بەڵام چوونە ناوچەیەکی قەدەخەکراو، لەکاتی چوونیان بۆ ئەو ناوچە قەدەخەکراوە بە تۆپێک کراونەتە ئامانج، تۆپەکە بە دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووە و هەردووکیان کوژراون".
 
زەید ئیبراهیم، هاوڕێی ئەو دوو کەسەی کە لە تۆپبارانەکەدا کوژران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مۆبایلی دوو هاوڕێکەی لە دوو رۆژ پێش ئێستاوە داخراون و ئەوان لە رێگەی رووداوەوە زانیویانە کە هاوڕێکانیان کوژراون.
 
بە گوتەی فەرهاد مەحموود، "دوێنێ شەممە کەسوکاری ئەو دوو گەنجە لە موسڵەوە هاتوون هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، کە دوو کەسیان هاتوونەتە ناوچەکە و بێسەروشوێنن، دوای ئاگادارکرانەوەیان ئێمەش هێزە ئەمنییەکانمان ئاگادار کردەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر زانیارییان لەسەر ئەو گەنجانە هەبێت، ئەبوو موختاری گوندی پانک پەیوەندیی پێوەکردین و پێی راگەیاندین کە تۆپێک بەر ئۆتۆمبێلێک کەوتووە و دوو کەسی تێدا کوژراوە، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی بێین و بتوانین تەرمەکانیان بهێنینەوە، ئێستاش چاوەڕێی خێزان و کەسوکارەکانیان دەکەین بۆ ئەوەی بزانین تەرمەکان هیی ئەوانن یان نا، تاوەکو تەرمەکانیان رادەست بکەینەوە".
 
سەبارەت بە چۆنێتیی گیانلەدەستدانیان، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا گوتی: "کەس لەو شوێنە نەبووە تاوەکو بزانرێت چۆن کوژراون، بەڵام ئەوەی بە چاو بینراوە تۆپێک بە نزیک ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتووە، بەڵام دیار نییە لە چ لایەنێکەوە ئەو تۆپەیان ئاراستەکراوە و کوژراون".
 
لەبارەی کاتی رووداوەکەش فەرهاد مەحموود دەڵێت: "بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو کەسە رۆژی هەینی سەردانی ناوچەکەیان کردووە، ئێمەش دوێنێ پێمانزانی ئەویش دوای ئەوەی کەسوکارەکانیان بەدواداچوونیان بۆ کرد".
 
لە وەڵامی پەیامنێری رووداو، لەسەر ئەوەی بۆچی بازگەکان ئاگاداری ئەو گەنجانەیان نەکردووەتەوە کە ناوچەکە قەدەخەکراوە، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا گوتی: "دوای بازگەکە گوند دێت لە دەوروبەری گوندیش چەندین ناوچەی گەشتیاری هەن، لەسەر ئەو رێگەیە، بەڵام ئەوانە شارەزا نەبوون و لەسەر رێگەکە بەردەوامبوون و چوونەتە ناوچە قەدەخەکراوەکە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.