لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقڵاوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری شەقڵاوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
 
رووداوەکە رۆژی دووشەممە، 22-07-2024 لە نزیک تونێلی ماوەران روویدا. موحسین قەسرۆکی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە رووداوی گوت، "دوو کەسیان هێنایە نەخۆشخانە کە یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو و ئەوی دیکەش بریندار بوو".
 
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی جەعفەر محەممەد تاهیرە و دانیشتووی شاری سۆرانە. موحسین قەسرۆکی دەڵێت، [جەعفەر محەممەد] پێشمەرگە بووە.
 
بریندارەکە لە شەقڵاوە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و تەرمەکەش رەوانەی دادپزیشکی کراوە.
 
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام بە گوێرەی ئاماری پۆلیسی هاتووچۆ، لە 2022دا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویاندابوو و لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستدابوو و حەوت هەزار و 250 کەسیش بریندار ببوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سێوی بەرواری باڵا

کشتوکاڵی دهۆک: دەرمانمان بۆ دارسێوەکانی بەرواری باڵا دابینکرد

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، بێ بەرامبەر دەرمان دەدەنە خاوەن باخە سێوەکانی بەرواری باڵا بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییەی دارەکانی گرتووەتەوە.