رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ دووشەممە، مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێت.
پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە 600 فەرمانبەری هەیە و تائێستا مووچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتووە.
هەرچەندە بڕیاربوو مووچەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێت، بەڵام بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستی مووچەکەیاند، بەغدا مووچەکەی دابین نەکرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی مووچەی ئەم مانگەشیان پێدەدا.
بەڵام سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمرۆ دووشەممە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشتر لێژنەی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و بە وردی سەیری لیستی ناوەکان و مووچەیان کردووە و هیچ گرفت و تێبینییەک نەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ