لە کەسنەزان ژنێک و دوو منداڵی لە شوقەیەک کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەست دا

 
رووداو دیجیتاڵ
 
شەوی دووشەمەم لە یەکێک لە کۆمەڵگەکانی نێشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر ئافرەتێک و دوو منداڵی کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوتەی شایەتحاڵێک کە ماڵی لەو کۆمەڵگەیەیە: "کاژێر نزیکەی 11ـی شەوی دووشەممە، 22ـی تەمووزی 2024، ئافرەتێک و دوو منداڵ لە نهۆمی حەوتەمی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەتڵانتیک ستی کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە."
 
کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "ئەتڵانتیک ستی" لە ناحیەی کەسنەزانە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی کۆیە-هەولێر.
 
هێشتا روون نییە ئەو ئافرەتە و منداڵەکانی خۆیان فڕێدراوەتە خوارەوە یان کەوتوونەتە خوارەوە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.