رووداو دیجیتاڵ
شەوی دووشەمەم لە یەکێک لە کۆمەڵگەکانی نێشتەجێبوون لە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر ئافرەتێک و دوو منداڵی کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.
بەگوتەی شایەتحاڵێک کە ماڵی لەو کۆمەڵگەیەیە: "کاژێر نزیکەی 11ـی شەوی دووشەممە، 22ـی تەمووزی 2024، ئافرەتێک و دوو منداڵ لە نهۆمی حەوتەمی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئەتڵانتیک ستی کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە."
کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی "ئەتڵانتیک ستی" لە ناحیەی کەسنەزانە و دەکەوێتە سەر رێگەی سەرەکیی کۆیە-هەولێر.
هێشتا روون نییە ئەو ئافرەتە و منداڵەکانی خۆیان فڕێدراوەتە خوارەوە یان کەوتوونەتە خوارەوە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ