ژمارەیەک پەناخواز دەڵێن لە سوێد دەستبەسەرکراون و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
عەدنان رەشید
بەرنامەی بەرپرسیار تایبەت بەو کەیسە
بەرنامەی بەرپرسیار تایبەت بەو کەیسە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک پەناخوازی کورد لە سوێد دەڵێن، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرکراون. چەند پەناخوازێک بە نهێنی پەیوەندییان بە رووداوەوە کرد و داوای بە هاناوەچوون دەکەن. 
 
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، هۆکارەکەی بۆ "پابەندبوونی عێراق بە رێککەوتنی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بۆ ناردنەوەی پەنابەران" دەگەڕێنێتەوە.
 
دیار، بیوار و عەلی سێ پەناخوازی کوردی هەرێمی کوردستان و نیشتەجێی ستۆکهۆڵمن، چەند مانگێکە لەلایەن فەرمانگەی کۆچی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرکراون.
 
دیار خەلیل، لە بەرنامەی بەرپرسیار، گوتی "لە زیندانی مانشتەین لە ستۆکهۆڵم، بە نهێنیی پەیوەندی بە دەرەوە دەکەین. 6 مانگە دەستبەسەرم و دەیانەوێ بە زۆر دیپۆرتم بکەنەوە. مافی پەنابەریم هەیە. کارم هەیە. خێزانم هەیە، تەنیا لەم باڵەخانە کە پێنج نهۆمە زۆربەیان کوردن. لە چەند نهۆمێکی دیکەش هەموویان راگیراون و چاوەڕێی دیپۆرتن."
 
بێوار سوبحی، کە پەناخوازێکی دیکەی دەستبەسەرکراوە و هاوژینەکەی خەڵکی سوێدە. دەڵێت چوار مانگە دەستبەسەرە و ماوەی دەستبەسەرکردنەوەی بۆ دوو مانگی دیکە درێژکراوەتەوە. 
 
بێوار سوبحی، گوتی "ئیقامەکەم نوێناکەنەوە و گوتیان دەبێ بگەڕێیتەوە وڵاتی خۆت. دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە بۆ کورد و عێراقی. ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی عێراقی لە شارەکانی دیکەش دەستبەسەرن و بەشێکیان وڵاتینامەی سوێدیشیان هەیە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا رێککەوتنی کردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی، ئێستاش لە گفتوگۆی بەردەوام دایە لەگەڵ هەریەک لە سویسرا، نەرویج و نەمسا بۆ دیپۆرتکردنەوەی عێراقییەکان. زۆربەی ئەو کەسانەی دیپۆرت دەکرێنەوە، ئەوانەن کە مافی پەنابەرێتییان پێنادرێ یان کێشەیان هەیە.
 
بە گوتەی ئەو پەناخوازە دەستبەسەرکراوانە، بەشێکیان مافی مانەوەیان لە سوێد بەسەرنەچووە و دیپۆرت دەکرێنەوە، بەڵام پارێزەرێک لە سوێد رەتیکردەوە ئەوانەی مافی مانەوەیان بەسەرنەچووبێ و، دیپۆرت بکرێنەوە. 
 
رێبوار فەخری گوتی "هەندێک پەناخواز کارەکەیان باش نییە و ئیقامەی کاریان هەیە و دیپۆرت دەکرێنەوە، ئەوانەی تاوانیان کردووە، یان جیابوونەتەوە یان رەفزیان وەرگرتووە دیپۆرت دەکرێنەوە، بەڵام ئەوانەی وڵاتینامەیان هەیە دیپۆرت ناکرێنەوە."
 
ئەمساڵ ژمارەیەک عێراقیی نیشتەجێی وڵاتانی ئەورووپا دیپۆرتکرانەوە. سەعید محەممەد، یەکێکە لە دیپۆرتکراوان کە لە ئەڵمانیا مافی مانەوەی پێنەدراوە و دیپۆرتکراوە، لە بەرپرسیار، گوتی "ئیقامەم نەبوو، بەیانییەکی زوو کاژێر 07:00 بوو، خەوتبووم و پۆلیس کەلەپچەی کردم و دیپۆرتیان کردمەوە."
 
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدایە رێککەوتنی عێراق لەگەڵ" 27 وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا جێبەجێ نەکرێ". د. موسەننا ئەمین، ئەندامێکی لیژنەکە، لە بەرپرسیار، گوتی: "داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە رێککارەکان خاوبکاتەوە. ئێمە دژی دیپۆرتین. دیپۆرتی زۆرەملێ دژی یاسایە و خێزان هەڵدەوەشێنێتەوە، دیپۆرتی ئەو پەناخوازانەی سوێد قبووڵناکەین و رازی نین."
 
بەگوێرەی رێککەوتنی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا کە لە 2013 واژۆ کراوە و یەکێک لە خاڵەکانی ناردنەوەی عێراقییەکانە لە وڵاتانی ئەورووپا. موسەننا ئەمین، دەڵێت "یەک خاڵی ئەو رێککەوتنە کە ماددەی 105ـە نێگەتیڤە، دەڵێت؛ عێراق دەبێ هاوکاربێ بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە مافی پەنابەرییان رەتدەکرێنەوە."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت

زەوییەک لە سلێمانی کێشە دەخاتە نێوان پەروەردە و گرووپی کۆمپانیایەک

زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت و پێشتر لەسەر ناوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بوو. بەڕێوەبەری پەروەردە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات ئەگەر زەوییەکە بدرێت بە وەبەرهێنان.