شارەوانیی دارەتوو: هیچ زەوییەکمان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران نییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو دەڵێت، 17 پڕۆژەی خزمەتگوزاریان لە سنووری ناحیەکە جێبەجێکردووە و لە سنووری شارەوانییەکەیاندا هیچ زەوییەکی تەرخانکراویان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران، نییە.
 
رەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو میوانی بەرنامەی (مژار) بوو لە رادیۆی رووداو کە محەممەد رەحیم پێشکێشی دەکات. رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوودا 17 پڕۆژەی خزمەتگوزاری و رێگەسازی لە سنووری ناحیەی دارەتوو لە کەرتەکانی خزمەتگوزاری و رێگەسازیدا بە گوژمەی 7 ملیار و 265 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.
 
رەوەند قادر ئاماژەی بەوە کرد، 15 لەو پڕۆژانە تەواوکراون و، 2 پڕۆژەکەی دیکەش لە قۆناخی جێبەجێکردندان، کە بریتین لە دروستکردنی شەقام و قیرتاوکردن لە کەرتی هەزاری، 2 هەزاری، 9 هەزاری لە گەڕەکی ژین و گەڕەکەکانی کوردستان، هەرێم، برایەتی، هەروەها شەقامی پزیشکان و بەردەم ناحیەی دارەتوو لەگەڵ تەواوکردنی سایدی دووەمی ناوچەی پیشەسازی بەگوژمەی سێ ملیار و 55 ملیۆن دینار.
 
سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو گوتیشی، دوو پڕۆژەی دیکەی دروستکردنی شەقام لە قۆناخی جێبەجێکردندان، ئەوانیش شەقامی 30 مەتری لەنێوان دارەتووی کۆن و نوێن بە گوژمەی 1 ملیار و 456 ملیۆن دینار و شەقامی 30 مەتری گەڕەکی ژین بۆ باغەمرە بە گوژمەی 2 ملیار و 422 ملیۆن دینار.
 
رەوەند قادر ئاماژەی بەوە کرد، هەروەها پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە کەرتی 9 هەزاری بە گوژمەی 89 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی شەقامی 30 مەتری بە گوژمەی 70 ملیۆن دینار؛ گوتیشی، باڵەخانەی شارەوانیی ناحیەکە بە گوژمەی 57 ملیۆن دینار نۆژەنکراوەتەوە لەگەڵ دروستکردنی بەربەستێک بۆ لافاو بە گوژمەی 85 ملیۆن دینار، هەروەها چەند پرۆژەیەکیش لەسەر پێشینەی شارەوانی بە گوژمەی 35 ملیۆن دینار جێبەجێکراون.
 
بەگوتەی رەوەند قادر، نزیکەی 5 ملیاری ئەو پڕۆژانە لە گەڕەکی ژین بووە، چونکە گەورەترین گەڕەکی ناحیەی دارەتووە.
 
لەبارەی تەرخانکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران، سەرۆکی شارەوانیی دارەتوو گوتی، "لە دارەتوو هیچ زەوییەکمان نییە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەرانی سنوورەکەدا دابەشی بکەین، چونکە سنوورمان هەمووی گیراوە بە شارەوانییەکانی بنەسڵاوە و قوشتەپە و شارەوانی هەولێر."
 
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا 3 داواکاریی زەوی سندووقی پێشکێشکراون، یەکێکیان قبووڵکراوە و دوو دانەکەی دیکە لەقۆناخی وردبینیدان.
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت

زەوییەک لە سلێمانی کێشە دەخاتە نێوان پەروەردە و گرووپی کۆمپانیایەک

زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت و پێشتر لەسەر ناوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بوو. بەڕێوەبەری پەروەردە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات ئەگەر زەوییەکە بدرێت بە وەبەرهێنان.