زەوییەک لە سلێمانی کێشە دەخاتە نێوان پەروەردە و گرووپی کۆمپانیایەک

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت
زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارچە زەوییەک لە سلێمانی کێشە دەخاتە نێوان پەروەردە و گرووپی کۆمپانیایەکەوە.
 
یەکەمیان زەوییەکە بە موڵکی خۆی دەزانێت و دەڵێت، نابێت ئەو زەوییە بکرێت بە پڕۆژە و بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پیشەیی تەرخانکراوە؛ دووەمیشیان دەڵێت، ئەو زەوییە بەپێی بڕیاری حکومەت بە دەستەی وەبەرهێنان و دواتریش بە ئەوان دراوە بۆ دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون.
 
زەوییەکە 182 دۆنم دەبێت و پێشتر لەسەر ناوی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بوو. بەڕێوەبەری پەروەردە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات ئەگەر زەوییەکە بدرێت بە وەبەرهێنان.
 
کێشەکە، دڵشاد عومەر ـی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بردە سەر زەوییەکە و ئەمڕۆ لەوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "ماوەیەکە نووسراوێکمان بۆ کراوە، کە وەبەرهێنەرێک دەیەوێت بیکاتە شوێنی نیشتەجێبوون و دڵنیام پشت و پەناشی هەیە، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بەهیچ شێوەیەک نە ئێستا و نە لەداهاتووشدا رەزامەند نین." 
 
دۆسییەی ئەم زەوییە کە موڵکی ژمارە ( 3890/1 کەرتی  11ـی بەکرەجۆ)ـیە، پێشتر براوەتە دادگە و بەپێی بەڵگەنامەکانی گرووپی کۆمپانیاکان، دادگە لە بەرژەوەندیی ئەوان بڕیاریداوە. 
 
بەڕێوەبەری گرووپی ئەو کۆمپانیایانە دەڵێت، ئەو زەوییەی پێشتر هی ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ بووە.  
 
یاسین مەحموود، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی کۆمپانیاکانی بەڕێز گوتی "ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە بڕیاری داوە، ئەو بابەتەی باسی دەکات، دروستی دەکات خۆ سەرۆکایەتیی شارەوانی ئێستا نووسراوی کردووە، دەڵێ لە شوێنێکی دیکەدا، کە خزمەتگوزاری بێت و لەنێو پەروەردە هەبێت بۆ ماستەرپلان، ئێمە ئامادەییمان هەیە زەوی تەرخان بکەین و وەبەرهێنەریش ئامادەیی دەربڕیوە."
 
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، گوشاریان لەسەرە بۆ ئەوەی باڵەخانەی ژمارەیەک قوتابخانە و زەویی ئەوان کە شوێنیان ستراتیژییە بدرێت بە وەبەرهێنان و بکرێن بە پڕۆژە، بۆ ئەوەش داوا دەکات سنوورێک دابنرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار تایبەت بەو کەیسە

ژمارەیەک پەناخواز دەڵێن لە سوێد دەستبەسەرکراون و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

ژمارەیەک پەناخوازی کورد لە سوێد دەڵێن، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەرکراون. چەند پەناخوازێک بە نهێنی پەیوەندییان بە رووداوەوە کرد و داوای بە هاناوەچوون دەکەن.