بەرپرسی ئەمنیى 'ویلایەتى فەللوجە'ـى داعش لە سلێمانى دەستگیرکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
دەستگیرکردنى ئەو 21 داواکراوە لەسەر بنەماى هەوڵى هەواڵگریی مەیدانى بووە
دەستگیرکردنى ئەو 21 داواکراوە لەسەر بنەماى هەوڵى هەواڵگریی مەیدانى بووە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق، دەستگیرکردنى 21 ئەندامى رێکخراوى داعشى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى راگەیاند. یەکێکیان بەرپرسی ئەمنیى ویلایەتى فەللوجەى رێکخراوەکە بووە.
 
ئەو شانەیە ئاماژەى بەوە داوە، ئەو 21 کەسە بە مادەى 4ـی تیرۆر داوا کرابوون، کە سزاکەى لەنێوان زیندانیکردنی تاهەتایی تاوەکو لەسێدارەدانە.
 
ئەو کەسانە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی شانەى رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى و بەڕێوەبەرایەتیى ئۆپەراسیۆنەکانى ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکراون. 
 
شانەى راگەیاندنى ئەمنى دەڵێت، دوو لەو کەسانە سەرکردە بوون لە رێکخراوى داعش. یەکێکیان بەرپرسى ئەمنیى ویلایەتى فەللوجەى رێکخراوى داعش بووە، ئەوەى دیکەیان یاریدەدەرى کارگێڕیی ئەو ویلایەتە بووە.
 
بەگوێرەی شانەى راگەیاندنى ئەمنى، دەستگیرکردنى ئەو 21 داواکراوە لەسەر بنەماى هەوڵى هەواڵگریی مەیدانى بووە، کە چەند مانگێکى خایاندووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە