راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین: زاواکەی سەدام حوسێن لە تورکیا چارەسەری وەردەگرت و لە تکریت مردووە

22-07-2023
سیروان عەباس
نیشانەکردن سەدام حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکارێکی پارێزگاری سەلاحەدین دەڵێت، زاواکەی سەدام حوسێن لە تورکیا چارەسەری نەخۆشییەکەی وەرگرتووە و دوای گەڕانەوەی لە تکریت کۆچی دواییکردووە. گوتیشی "ئەو پرسەیەی لە هەولێر بۆی دانراوە، ئەو خزمانەی بۆیان داناوە کە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
 
رۆژی 20ـی تەمووزی 2023، شێخ غالب مەحموود خەتان ئەلناسری، زاوا (مێردی خوشکی)ـی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق کۆچی دواییکرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە کە لە هەولێر کۆچی دواییکردووە، بەڵام ئەمڕۆ (شەممە 22-07-2023) کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بە رووداوی گوت "شێخ غالب مەحموود خەتان ئەلناسری، تووشی نەخۆشیی دڵ بووبوو، نزیکەی دوو مانگ لە تورکیا چارەسەری وەرگرت، دوای گەڕانەوەی بۆ پارێزگای سەلاحەدین، لە 20ـی مانگ لە شاری تکریت کۆچی دواییکرد و هەر لەوێ بەخاک سپێردراوە".
 
شێخ غالب مەحموود خەتان ئەلناسری، سێ هاوژینی هەبووە و یەکێکیان خوشکی سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق بووە، بەڵام ئەو هاوژینەی کۆچی دواییکردووە.
 
لەبارەی ئەو پرسەیەی کە لە هەولێر بۆی دانراوە، راوێژکارەکەی پارێزگاری سەلاحەدین گوتی "هەندێ کەسوکار و ئەندامانی هۆزەکەی لە هەولێر دەژین و ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بۆیە لە شاری هەولێر پرسەیەکیان بۆی داناوە".
 
کاوە شێخانی ئاماژەی بەوەشکرد، شێخ غالب کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی بووە و لەژیانیدا هیچ پۆستێکی حیزبی و حکومی وەرنەگرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.