لە پڕۆژەی ڤار پارک لە هەولێر شوقە بە پێشەکیی سێ هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

رووداو دیجیتاڵ 
 
ڤار پارک، پڕۆژەیەکی نوێی نیشتەجێبوونە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان کە لەسەر رووبەری 33 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستدەکرێت، کۆمپانیای دابین پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات، کە پێکدێت لە هەشت باڵەخانەی 41 نهۆمی و سەریان لەنێو هەوردایە.
 
پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکیی پیرمام، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە شوقەکانی تاپۆ دەکرێن و نرخیان گونجاوە، کە بە پێشەکیی سێ هەزار دۆلار و مانگانەی 300 دۆلارە.
 
ڤار پارک پڕۆژەیەکی خێزانییە، پەیتا پەیتا خێزانەکان سەردانی بەشی فرۆشتنی دەکەن و شوقە دەکڕن، بەرپرسی فرۆشتنی پرۆژەی ڤار دەڵێت، کەس بەدەستی بەتاڵ ناگەڕێتەوە و هەموو پەلەیانە شوقەیەک بکڕن.
 
ئەلەند شاكر حوسێن، نوێنەری دابین گرووپ و بەڕێوەبەری فرۆشتنی پڕۆژەی ڤار پارک دەڵێ "رۆژانە زیاتر لە 100 خێزان سەردانمان دەکەن، ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و شوقەیەک دەکڕن، لەبەرئەوەی ئەو پڕۆژەیە بەجۆرێک دروستکراوە کە بەدڵی خێزانە، داهاتێکی کەمیشی هەبێت، دەتوانێت لێرە ببێتە خاوەن شوقەیەک." 
 
هەروەها باس لەوە دەکات "بۆمن زۆر جێی دڵخۆشییە کە کەسێک سەردانمان دەکات و دەڕواتە دەرەوە لە بنکەی فرۆشتن، سەنەدی خۆی پێیە، شوقەی کڕیوە لە پڕۆژەی ڤار پاڕک."
 
رۆژانە 24 کاژێر کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت، ئەوەی ئەم پڕۆژەیەش لەوانی دیکە جیا دەکاتەوە، کوالێتییەکەیەتی، سیستمی گازی مەرکەزی، شۆفاژ، سیستمی دژە دەنگ و چەندین تایبەتمەندی دیکەی ناوازە تێدا دابین دەکرێن.
 
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای دابین جێبەجێ دەکرێت و 60٪ـی سەوزاییە.
 
ئەو ئەندازیارەی دیزایینی تووندوتۆڵی و سەلامەتیی پڕۆژەکەی کردووە، باسی بوومەلەرزە دەکات و دەڵێت لە پڕۆژەی ڤار پارکدا دوو سیستمی دژەبوومەلەرزە دانراون و ئەم سیستمە یەکەمینجارە لە باڵەخانەیەکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەکاربهێنرێت.
 
د. سامان عەلی عەبدوڵڵا، دیزایینەر و راوێژکار لە بواری دیزایینکردنی باڵەخانەکان بۆ بەرگەگرتنی بوومەلەرزە باس لەوە دەکات "ئەو دوو سیستمە بەیەکەوە کاردەکەن، زۆربەی جار سیستمێکیان وەک باکئەپ کاردەکات بۆ ئەوەی لە حاڵێکدا ئەگەر سیستمی یەکەم کێشەیەکی هەبوو، ئەوی دیکە بکەوێتە کار و وابکات بیناکە بە باشترین شێوە بێت لەکاتی روودانی بوومەلەرزەدا کەمترین زیانی پێبگات". 
 
شوقەکانی ڤار پارک لە 1100 شوقە بە رووبەری جیاوازی 44، 82، 84، 129، 144 و 163 مەتر دووجا پێکدێن و بەردەستن.