رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە 4٪ـی ژنان و 2٪ـی پیاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوونەتە تەمەنی سەڵتیی یەکجاری و کرماشان لە ئاستی ئێراندا لە پلەی دووەمدایە.
ناوەندی ئاماریی ئێران راپۆرتی رێژەی سەڵتی یەکجاری لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە. لە رۆژهەڵاتی کوردستان 4.22٪ـی ژنان و 2٪ـی پیاوان تەمەنیان گەیشتووەتە سەرووی 40 ساڵ و تاوەکو ئێستا ژیانی هاوبەشییان پێکنەهێناوە.
سەڵتی یەکجاری لەنێو ژناندا لە پارێزگای کرماشان 5.4٪، لە لوڕستان 4.7٪، لە ئیلام 4.4٪، لە ورمێ 3.6٪ و لە سنە 3٪ـە.
هەروەها لەنێو پیاواندا لە کرماشان 2.9٪، لە ئیلام و لوڕستان 2٪، لە ورمێ 1.7٪ و لە سنە 1.5٪ـە.
لە ئاستی گشتیی ئێراندا ئاستی مامناوەندیی سەڵتی یەکجاری نزیکەی 3٪ـە. ئەو ژنانەی لە تەمەنی هاوژینی لایانداوە لەنێو ژناندا 3.73٪ و لەنێو پیاواندا 2.26٪ـە.
بەپێی پێناسەی کۆمەڵناسان، سەڵتی یەکجاری بە کەسێک دەگوترێت تەمەنی گەیشتبێتە سەرووی 40 ساڵ و ژیانی هاوبەشی پێکنەهێنابێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ