13 Photos
رووداو - سلێمانی
کۆمەڵەی داکۆکیکار لە زیندانیانی سیاسی باشووری کوردستان و هەڵمەتی "نا بۆ لە سێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی" گردبوونەیەکی ناڕەزاییان دژی بڕیاری لە سێدارەدانی رامین لە پارکی نالی لە سلێمانی رێکخست.
لە گردبوونەکەدا جگە لە خوێندنەوەی گوتاری بنەماڵەی رامین پەناهی لەلایەن براکەیەوە، چەند پەتێکی سێدارەش وەک ناڕەزایی دژی بڕیارەکە سوتێندران.
رەفیق پەناهی، برای رامین کە 17 ساڵە لە باشووری كوردستانە، پێشتر لە هەڤپەیڤینێکدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو "براکەم پێشمەرگەی كۆمەڵە بوو. پێش ئێستا بۆ بینینی كەسوكارمان گەڕابووەوە رۆژهەڵاتی كوردستان، لە رێگە تەقەی لێكرا و بە برینداری دەستگیركرا".