مەراسیمێك بۆ یادی حەوتساڵەی كوژرانی سۆرانی مامە حەمە ، حەوتساڵە لەسەر یەك مەراسیمی لەم شێوەی بۆ یادی ئەو رۆژە بەڕیۆە دەچێت، ئەگەر چی یادكردنەوەكان هرەبەردەوام هاوكاتیش دۆسییەی لێكۆڵینەوەی چاوەڕوانی كەسوكارەكەشی هەر ماوە
لەمساڵانەی دوایدا رێكخەرانی یادەكە خەڵات و رێزلێنان دەبەخشنە چەند كەسایەتییەك كەبەلای ئەوانەەوە شایستەی پێزانین و دەستخۆشی لێكردنن، ئەمساڵیش رێزلێنان دراوە محەمەدی حاجی مەحموود و دوو پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و عێراق خەڵاتكران، عەبدوڵای مەلانووری و سامان فەوزی، یەكەمیان گۆڕان و دووەم یەكێتی
پێشێلكاریییەكانی ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین گرنگترین ئەو رەخنەنان كەساڵانە رێكخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییكان ئاڕاستەی لایەنی دەسەڵاتی دەكەن و بەشێك لە رەخنەكانیش رووی لەیاسا و پەرلەمانە
سۆرانی مامە حەمە لەدایك بووی 2ی2یساڵًی 1986شە، خوێندنی سەرەاتی لەسلیمانی و قۆناخەكانی دیكە لە كەركووك تەواو كردووە، جگە لەرۆرژنامەنووسی خاوەنی چەند بەرهەمێكی شیعر و پەخشانیشە، خوێندكاری قۆناخی چورەمی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی كەركووك بوو، لە بەرواری 21ی7ی2008 و لەتەمنی 22سالێدا لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا بەدەستڕژی گوللە كوژرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ