ئەو کەسەی بۆمبە دەنگییەکەی لە بازاڕی خورماتوو تەقاندبووەوە، دەستگیرکرا

22-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نوێنەری قەزای خوورماتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی نێو بازاڕی خورماتوو، دەستگیرکرا. 
 
کاژێر 10:15ـی شەوی 15-6-2024 بۆمبێکی دەنگی لەنێو بازاڕی خورماتوو تەقییەوە. ئەوکات پۆلیسی خورماتوو بڵاویکردەوە، بۆمبەکە لەنێو بازاڕی گەورە کە زیاتر تورکمانی شیعەن، لەنێو تەنەکەیەکی خۆڵدا تەقیوەتەوە، بەهۆی کاریگەریی دەنگەکەی، جامی دووکانەکانی دەوروبەری شکاون و دوو کەس بەهۆی بەرکەوتنی پارچە شووشەکان برینداربوون.
 
یاسین داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین و نوێنەری قەزای خوورماتوو لە ئەنجوومەنەکە، رۆژی شەممە 22-06-2024 بە رووداوی گوت، دوای لێکۆڵینەوەی چڕ و سەیرکردنی کامێراکانی چاودێری، دەزگا ئەمنییەکان ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دۆزییەوە.
 
یاسین داودی گوتی، شەوی رابردوو هێزەکانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ناحیەی سلێمان بەگ، گەنجێکیان دەستگیرکردووە، کە ئەنجامدەری تەقینەوەکە بووە. دانی بەوەداناوە کارەکەی کردووە و بەمدواییانەش پەیوەندی بە داعشەوە کردووە

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵەکان دوای لەدایکبوونیان لەلایەن دایکەکانیانەوە جێدەهێڵدرێن.

دوو منداڵ لەلایەن دایکەکانیان لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووک جێدەهێڵدرێن

دوو منداڵ لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک، لەلایەن دایکەکانیان جێدەهێڵدرێن و کارمەندانی تەندروستی کاری بەخێوکردنیان لەئەستۆ گرتووە.