رووداو دیجیتاڵ
بە بەشداریی نوێنەری هەشت دەڤەر لە باکوور و باشووری کوردستان، یەکەمین فێستیڤاڵی "شەلوشەپکان" لە زاخۆ بەڕێوەچوو کە چەندین جۆری جلی کوردی تێیدا نمایش کران. لە فێستیڤاڵەکەدا 26 شێوازی "شەلوشەپکان" نمایش کران.
بەشیر عەبدولکەریم، یەکێک لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەیە و بە رووداوی گوت، "لە شرنەخەوە هاتووین، خەڵکی قەزای دیهێی سێرتین، لەبەر ئەم شەلوشەپکانە هاتووین، ئەم جۆرە بۆتانییە، ئەم شەلوشەپکە بۆ گەنجانیش باشە و وەکو چاکێت لەبەر دەکرێت."
لە فێستیڤاڵەکەدا ئامێری دروستکردنی "شەلوشەپکان" و شێوازی دروستکردنیشیان نیشاندران.
ئەکرەم یەڵدا، یەكێکی دیکە لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەیە، باسی شێوازی دروستکردنی "شەلوشەپکان" دەکات و دەڵێت، بە چەندین قۆناخی جیادا تێدەپەڕێت و دوایین قۆناخ پێی دەگوترێت "شەلوشەپکان".
جگە لە "شەلوشەپکان"؛ چەندین جۆری کاری دەستیی ژنانیش نیشان دران، هاوکات، فێستیڤاڵەکە بە گۆرانی و میوزیکی کوردی دەوڵەمەندتر کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ