ژمارەی قەڵا تۆمارکراوەکان لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان گەیشتە 165 قەڵا

23-06-2022
کۆسار عوسمان @KassoOsman
قەڵایەک لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان
قەڵایەک لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی دوایین تۆمار و زانیارییەکان، ژمارەی قەڵا تۆمارکراوەکانی ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان گەیشتە 165 قەڵا.
 
یاڤوز گوناشدی، مامۆستای بەشی مێژوو لە زانکۆی ئەرزەڕۆم دەڵێت، "کتێبی قەڵا دێرینەکانی ئەرزەڕۆم ساڵی 2018 لەلایەن زانکۆوە چاپ کراوە. لەم کتێبەدا 140 قەڵا باسیان لێوە کراوە. بەهۆی بەردەوامبوونی کارەکان ئێستا ئەو ژمارەیە بۆ سەرووی 160 قەڵا بەرزبووەتەوە."
 
ئەرزەڕۆم بە شاری قەڵاکان دەناسرێت و لە بەشێکی زۆری دیواری ئەو قەڵایانە شوێنەواری شانشینی ئارارات جێماون.
 
د. یاڤوز گوناشدی دەڵێت، "دەبینین شانشینی ئارارات گرنگیی زۆری بەم ناوچەیە داوە؛ لە نووسینەکانیانەوە بۆمان دەرکەوتووە کە زۆربەی جار ئەرزەڕۆم بە وڵاتی بەرز یان ناوچەی دەربەندەکان ناوی هاتووە. جا بۆ پاراستنی ئەم وڵاتە بەرزە، هەروەها بۆ پاراستنی ئەو سەرچاوانەی ئاو و ئەو رێگە سەرەکییانەش کە رێڕەوی ئاو دروستیکردوون، ژمارەیەکی زۆر قەڵا دروستکراون."
 
تیمەکانی شوێنەوارناسیی ئەرزەڕۆم لە ساڵی 1998ـەوە خەریکی توێژینەوەن؛ ساڵ دوای ساڵ قەڵای زیاتر دەدۆزنەوە و تۆماریان دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

حکومەتی عێراق بە مەرج مووچەى هێزە ئەمنییەکانى ناردووە

بەگوێرەى بڕیارى ناردنى مووچەى دوو مانگى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، هەر تێبینییەک لەلایەن دیوانى چاودێریى دارایی عێراقەوە لەسەر لیستەکە هەبێت، دەبێت حکومەتى هەرێمى کوردستان چارەسەرى بکات. پەرلەمانتارێکى عێراق دەڵێت، "ئەگەر ئەو تێبینییانە چارەسەر نەکرێن، بۆ مانگى داهاتوو کێشە دروست دەبێتەوە."