مستەفا چاوڕەش: كێشەی تەقەكردنەكەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ‏كوڕێكی شێخ جەعفەر چارەسەركرا

22-06-2021
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن رووداوی تەقەکردن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی رایگەیاند، كێشەی تەقەكانی ‏شەوی رابردوو چارەسەركرا ‌و بریندارەكانیش كە 11 كەس بوون 5یان ‏چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.‏
 
مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی یەكێتی بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای ‏یەكەكانی 70، كێشەی تەقەكانی شەوی رابردوویان چارەسەر كردووە، ‏گوتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم هێزە ئەمنییەكان ‌و نۆزانی كوڕی كاك شێخ جەعفەر ئامادەبوو، بە رێككەوتن ‌و رەزامەندیی هەموویان ‏كێشەكە چارەسەركرا ‌و لایەنی كەمتەرخەمیش لە رووداوەكەدا رووبەڕووی دادگا ‌و یاسا دەكرێتەوە".‏
 
لەبارەی رەوشی بریندارانی شەڕەكەش بەرپرسی یەكەی 70ی هێزەكانی ‏یەكێتی گوتی "بەداخەوە لە شەڕەكەدا 11 كەس برینداربوون، ئێستا ‏‏5یان چارەسەركراون و نەخۆشخانەیان جێهشتووە ‌و چارەسەری پێویستیش بۆ ئەوانی دیكە دەكرێت".‏
 
نیوەشەوی رابردوو، لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی شەڕەتەقە ‏لەنێوان دوو هێزی ئەمنیدا روویدا و بەهۆیەوە 11 كەس برینداربوون، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، تەقەكردنەكە نزیكەی 20 خوولەكی خایاندووە.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە