ئاسیاسێڵ دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنێت

22-06-2021
بڕوا کیانی @brwakyani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایدەگەیێنێت، بۆ سێیەمین ساڵ لەسەریەک دوو خەڵاتی لە دیداری دابەشکردنی خەڵاتی دارایی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە. ئەوەش "لە بەرامبەر بەشداریکردنە مرۆڤدۆستانەکانی لە سەرتاسەری عێراق و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە گەورە و ناوازەکانی، هەروەها ئەو خزمەتگوزارییە تەکنۆلۆجیانەی پێشکەشیکردوون."
 
دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی پلاتفۆرمێکی جیهانییە کە هەوڵدەدات بۆ رێزلێنان و بەرزڕاگرتنی خزمەتگوزاری تازەگەرانە و چیرۆکەکانی پێشەنگبوون و توانستە تەکنیکییەکان لەسەر ئاستی جیهان. ئەو دیدارە ئامانجییەتی تیشک بخاتە سەر گرنگیی و کاریگەریی پەیوەندییەکان و بەدیجیتاڵکردنی ژێرخانی بزنس لە جیهاندا، بەمەش نیشانی دەدات کە پەیوەندییەکان کۆڵەکەی بنەڕەتی ئابوورییە.
 
ئاسیاسێڵ وەکو لە راگەیێندراوەکەیدا هاتووە، خەڵاتی "باشترین کۆمپانیای پەیوەندی لە عێراق" وەك فراوانترین تۆڕی ئینتەرنێت، هەروەها وەکو "باشترین کۆمپانیا لە ڕووی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی"یەوە بەدەستهێنا لە ئەنجامی دەستپێشخەرییە مرۆڤدۆستانەکانی، هەوڵە خێرخوازییەکانی لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراقدا. 
 
ئاسیاسێڵ دەڵێت، بەردەوامە لە جێبەجێکردنی چەندین دەستپێشخەری و پرۆژەی داهێنەرانە کە دەبنە مایەی پاڵپشتیکردن لە گەنجان، بەهێزکردنی ژێرخانی بزنس لە نێوخۆی وڵاتدا و هاندانی فێربوون و گەشەپێدانی درێژخایەن. 
 
چرا حوسێن، بەڕێوەبەری کۆمێرشیاڵ لە ئاسیاسێڵ دەڵێت، "ئێمە شانازی دەکەین بەوەی کە ئاسیاسێڵ ئەوە سێ ساڵە لەسەریەك ئەم خەڵاتە بەناوبانگانە دەباتەوە. ئەمە نیشانەی هەوڵی گەورە و کاری جیددی کۆمپانیای ئاسیاسێڵە. هەمیشە خۆمان تەرخانکردووە لەپێناو ئەوەی ئەم وڵاتە بکەینە ماڵێكی باشتر بۆ خەڵکەکەمان."
 
ئەو بەڕێوەبەرە لە ئاسیاسێڵ باس لەوەش دەکات، "پەیامی ئاسیاسێڵ بۆ بیناتنانی کۆمەڵگەیەك کە لەڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە گەشەسەندوو بێت و لە هەمان کاتدا بە بەردەوامی پشتیوانی بکەین لە گەشەسەندن."
 
ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی بواری خزمەتگوزاریی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە و لە 1ـی کانوونی دووەمی 2021، ژمارەی بەشداربووانی 7.14 ملیۆنی تێپەڕاندووە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنانە؛ پیاوانی هەڵەبجە قسە دەکەن

تووندوتیژیی دژی ژنان 'پەتایەکی جیهانییە'؛ پیاوانی هەڵەبجە روونی دەکەنەوە بۆچی لای ئەوان ئەو کێشەیە نییە

لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."