هونەرمەند عەتا چاوشین بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

22-06-2020
هێمن کەریم
هونەرمەند عەتا چاوشین
هونەرمەند عەتا چاوشین
نیشانەکردن سلێمانی کۆرۆنا
A+ A-
 
 
رووداو - سلێمانی

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی سلێمانی  راگەیاند، کاژێر 05:00ـی ئەم بەیانییە هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و باشووری کوردستان عەتا چاوشین دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
 
رۆژی چوارشەممە 2020/06/17 هونەرمەند عەتا چاوشین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و ئەو کات جەزاکەریم، ناسراو بە جەزای ساز، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میلـلی بە رووداوی گوت، "داوادەکەین فریای ئەو هونەرمەندە بکەون، تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و پێویستی بە پلازمای خوێنە".
 
لە پارێزگای سلێمانی هەریەکە لە هونەرمەندان، یاسین قادر بەرزنجی، ئازادی مەحموودە فەندی، تاهیر عەبدوڵڵا و نەرمین کاوانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
هونەرمەند عەتا چاوشین لە ساڵانی 80ی سەدەی رابردوودا دەستی بە کاری هونەری کردووە،  زیاتر لە 35 ساڵە بەردەوامە و چەندین بەرهەمی گۆرانیی هەیە. یەکەم گۆرانی کە پێی ناسرا گۆرانیی "هۆ غەریب مەڕۆ" بوو.
 
بەرپرسانی تەندروستی و ئیداریی پارێزگای سلێمانی چەند رۆژێکە داوادەکەن، ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە بچن پلازمای خوێنیان ببەخشن بۆئەوەی بۆ چارەسەرکردنی تووشبووەکانی دیکە بەکاربهێنرێت.
 
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 865 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە  هەزار و 392 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 111 کەسیش دوای تووشبوونیان گیانیان لەدەستداوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.