شەڕ و گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی دروست بوو

22-05-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
گرژی لە پەرلەمانی کوردستان
گرژی لە پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پەرلەمانی کوردستان لەنێوان پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و پارتی گرژی و شەڕ دروستبوو بەهۆی ئەوەی یەکێتی رێگەی نەدا دانیشتنی پەرلەمان بکرێت، بەڵام پارتی بەردەوامیی پێدا.
 
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە دەستپێکی دانیشتنەکە گوتی "لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی نیشتمانی، کۆدەنگیی هێزە سیاسییەکان، بڕیارمدا ئەو دەسەڵاتە تاکانە رەها بێ قەید و شەرتەی خۆم بەکاربهێنم، کە لە بڕگەی سێی ماددەی 18ـدا هاتووە و دەسەڵات دەداتە سەرۆکی پەرلەمان بۆ سەرۆکایەتیکردن، کۆتاییپێهێنان و دواخستن، دیاریکردنی رۆژی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دواخەم بۆ کاتێکی دیکە تا بەرنامەیەکی دیکەی کار". 
 
لەوکاتەدا هێمن هەورامی، جیگری سەرۆکی پەرلەمان راستەوخۆ گوتی "ئێمە پێمان وایە ئەمە تەعەسووفە و کێ لەگەڵ ئەوەیە کۆبوونەوەکە بەردەوام بێت، دەست بەرزبکاتەوە"، دواتر کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی خستە دەنگدانەوە.
 
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بە زۆرینەی دەنگ و بە دەنگی 58 پەرلەمانتار، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆ و راپرسی هەرێمی کوردستان کارا کراوەتەوە".
 
ئەم پێشهاتانە بوونە هۆی ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی رووبدات.

 

 
.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.