رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی ئەزموونە گشتییەکانی قۆناخی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 - خولی یەکەم راگەیاند، بەپێی خشتەکە، قۆناخی 12ی زانستی و وێژەیی رۆژی 27ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانیان دەستپێدەکات و 25ی تەممووز کۆتایی دێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، هەر رۆژی 27ی حوزەیران بەشەکانی پیشەسازی، بازرگانی، بەرهەمهێنانی رووەکی، بەرهەمهێنانی ئاژەڵی، بەیتاڵی، گەشتوگوزار، خوێندنی ئیسلامی، نەخۆشیاری و مامانی تاقیکردنەوەکانیان دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ دەخایەنێت.
وەکو لە خوارەوەی خشتەکەدا هاتووە، هەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشوو بکەوێت، ناکرێتە پشوو و تاقیکردنەوەکە وەکو خۆی بەردەوام دەبێت. تاقیکردنەوەکانیش رۆژانە کاژێر 07:30 خولەکی بەیانی دەستپێدەکات.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، تاقیکردنەوەی بابەتی پەروەردەی ئێزدیاتی لەگەڵ بابەتی زمان و ئەدەبی کوردی پێکەوە ئەنجام دەدرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ