لە کرماشان 40 کەس بەخواردنی قارچک ژەهراویبوون

22-05-2022
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جێگری زانکۆی زانستیی پزیشکیی کرماشان رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا 40 کەس لەو پارێزگایەدا بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە نەخۆش کەوتوون و سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
 
ئیبراهیم شەکیبا، جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستیی پزیشکیی کرماشان بۆ کاروباری تەندروستی رایگەیاند، لە نەورۆزی ئەمساڵەوە 34 کەس بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراون و شەش کەسی دیکەش دەرمانیان پێدراوە.
 
ئیبراهیم شەکیبا گوتوویەتی: "جیاکردنەوەی قارچکە خۆراکییەکان لەگەڵ قارچکە ژەهراوییەکان زۆر دژوارە و هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی کۆئەندامی هەرس و نەخۆش کەوتنی خەڵک."
 
سکچوون، رشانەوە، دڵ بە یەکاهاتن و سەرئێشە لە نیشانەکانی خواردنی قارچکی ژەهراوین، ئیبراهیم شەکیبا داوای لە خەڵک کردووە، ئەگەر ئەو نیشانانەیان هەبوو، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.