رووداو - هەولێر
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکیاندا لە 17ـی ئەم مانگە بە هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە دوو سەرکردەی داعشیان لە دێرەزوور کوشتووە.
لە راگەیێندراوەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کە ئەمڕۆ هەینی 22-5-2020 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "ئەو دوو سەرکردەیەی داعش ناویان ئەحمەد عیسا ئیسماعیل ئیبراهیم ئەلزاوی و ئەحمەد عەبد محەممەد حەسەن ئەلجوغەیفی ـیە".
ئەحمەد عیسا ئیسماعیل ئیبراهیم ئەلزاوی کە بە ئەبو عەلی بەغدادی ناسرابوو والی باکووری بەغدا بووە و نەخشەی بۆ سەرکردەکانی دیکەی داعش کێشاوە تاوەکو کارە تیرۆریستییەکانیان لە باکووری بەغدا ئەنجامبدەن.
ئەحمەد عەبد محەممەد حەسەن ئەلجوغیافی کە بە ئەبو عەممار ناسرابوو، بە گوێرەی راگەیێندراوی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بەرپرسی لۆجیستیی داعش بووە بۆ دابینکردن و هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی لە عێراق و سووریا.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، کوشتنی ئەو سەرکردانەی داعش هێرشەکانی داهاتووی ئەو رێکخراوە بۆسەر کەسی سڤیل و ئەندامەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کەمدەکاتەوە.
هاوکات هەسەدە لە توویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سێ چەکداری دیکەی داعشیان لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستگیرکردووە کە بەرپرس بوون لە کوشتنی ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە. چەک و کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و براون بۆ لێکۆڵینەوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە عێراق و سووریا بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆسەر داعش تاوەکو رێگە لە سەرهەڵدانەوەیان بگرن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ