رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت. لای خۆیەوە، ئه‌ردۆغان پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات دەکاتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆککۆماری تورکیا داكۆكى له پێويستيى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مسۆگه‌ركردنى مافى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 22ـی نیسانی 2024، له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سهرۆكکۆمارى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان.
لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، له‌لايه‌ن نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان؛ مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانی هەرێمی کوردستان؛ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا.
وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "رێککهوتتنامه و یاداشته‌کانی لێکگه‌یشتنی تورکیا و عێراق، پاراستنی ئاسایشی سنوور، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند باس و بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون."
سەردانەکەی ئەردۆغان لە پاش 13 ساڵ دێت؛ دوایین جار کە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد لە ساڵی 2011 بوو. ئەوکات سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو.
ئەردۆغان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا، لەگەڵ هەریەک لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.
بە سەرپەرشتی ئەردۆغان و سوودانی، 26 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لەنێوان عێراق و تورکیا واژۆ کران، کە خۆیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە دەبیننەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و "ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا."
سەرۆککۆماری تورکیا هه‌روه‌ها "داكۆكى له پێويستيى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مسۆگه‌ركردنى مافى پێكهاته‌كان كرده‌وه."
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆکكۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2024/4/22 له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى، گه‌يشته هه‌رێمى كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر له‌لايه‌ن به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازى لێكرا.
دواتر له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا سه‌ردانى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراقى فيدراڵ، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانى و هاريكاريى ئه‌منيدا، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له ناوچه‌كه فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارى و پشتگيريى توركياى بۆ هه‌رێمى كوردستان له كاته سه‌خته‌كاندا، كرد.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له ئاماده‌ييى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى له‌گه‌ڵ توركيادا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسى له دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا توركييهكان له هه‌موو بواره‌كاندا كرد و سوپاسى كردن كه له دۆخی سه‌ختی ئابووریشدا، به‌رده‌وامييان به كار و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كان داوه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها داكۆكى له پێويستيى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و مسۆگه‌ركردنى مافى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
رێککهوتتنامه و یاداشته‌کانی لێکگه‌یشتنی تورکیا و عێراق، پاراستنی ئاسایشی سنوور، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند باس و بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.