سەرۆک بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان: باسمان لە رێگەکانی هاوئاهەنگیی کرد

22-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سەرۆک بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات.
سەرۆک بارزانی لە هەولێر پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات.
نیشانەکردن سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، "باسمان لە رێگەکانی هاوئاهەنگیی بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان و تورکیا کرد".
 
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ لە کوردستان پێشوازیم لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد. باسمان لە رێگەکانی هاوئاهەنگیی بەردەوام لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان و تورکیا کرد".
 
کۆبوونەوەکەیان لە پاش گەیشتنی ئەردۆغان بە فڕۆکەخانەی هەولێر و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هات لە بەغداوە.

 

 
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەردۆغان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
 
عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیاڤان عەبدولڕەزاق، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک

ئاماری دهۆک: ئەمڕۆ 100٪ـی خێزانەکان لە سەرژمێریدا تۆمار دەکرێن

پڕۆسەی تۆماری خێزانەکان لە سەرژمێریدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک دەڵێت: ''ئەمڕۆ پڕۆسەکە تەواو دەبێت و ئەگەر تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بژمێرەکان سەردانی خێزانێکیان نەکرد، پێویستە پەیوەندیمان پێوە بکەن".