ئەردۆغان هەولێری جێهێشت

22-04-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن سەردانی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆبوونەوەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندی یاوەری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییان هات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، فڕۆکەکەی ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە.
 
ئەردۆغان کاژێر 20:15 گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و پاشان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
 
 
لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەردۆغان و شاندەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە، هاوکات کۆبوونەوەکە بە بەشداری چەندین وەزیر و بەرپرسی باڵای دیکەی هەرێمی کوردستان بوو.

 

 
هەروەها، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی هەبوو.
 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 22-4-2024، دوای 13 ساڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شاندێکی یاوەری سەردانی عێراقیان کرد.
 
عێراق و تورکیا 26 رێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئاسایش، بازرگانی، ئاو، رێگەی گەشەپێدان و چەند بوارێکی دیکە واژۆ کرد.
 
رێککەوتنەکان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ کران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ.

سۆزان مەنسوور: وەکو کەرکووک ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوەی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە خانەقین نەکرابوو

نوێنەرێکی خانەقین لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەو هەڵمەت و ئامادەکارییەی بۆ گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی کورد و خۆتۆمارکردنیان لە سەرژمێری لە کەرکووک کرا بۆ خانەقین و پارێزگای دیالە نەکران و لە پرۆسەکەدا لەو ناوچانە چەندین گرفت بۆ تۆمارکردنی کورد دروستکران.