لە 124مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی سێ رۆژنامەڤانی رووداو خەڵات دەکرێن

22-04-2022
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی 22-4-2022 لە رێوڕەسمی 124مین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی کە کۆمپانیای کوڕەک تیلیکۆم رێکیخستبوو، سێ رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتکران.
 
ئەو سێ رۆژنامەڤانەی تۆڕی میدیایی رووداو کە خەڵاتیان وەرگرت بریتی بوون لە دڵنیا رەحمان لە بەشی ئەساینمێنت، ساهیرە سدیق لە بەشی دیجیتاڵ میدیا و کاوە ئەمین پێشکێشکاری بەرنامەی پەنجەمۆر.
 
لەو رێوڕەسمەدا کە رۆژنامەڤانانی هەرچوارپارچەی کوردستان، مێژوونووسان، مامۆستایانی زانکۆ و چەند نووسەر و لێکۆلەرێک بەشدار بوون، رێز لەو کەسایەتییانە گیرا کە لە بواری رۆژنامەڤانیدا چالاکن.
 
حاکم ئازاد، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەڤانانی هەرێمی کوردستان لەو رێوڕەسمەدا بەشدار بوو و وێڕای پیرۆزبایی لەو بۆنەیە، جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێ و یاد و بۆنەی تایبەتیان هەبێت بۆ رێزلێنان لە رۆژنامەڤانان و هەوڵدەدەن زیاتر کار بۆ پارێزگاری لە مافی رۆژنامەڤانان بکەن.
 
رۆژنامەی کوردستان یەکەم رۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی 124 ساڵ لەمەوبەر و لە رێکەوتی 22ـی نیسانی 1898 بە تێکۆشانی میقداد مەدحەت بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرەی میسر بڵاوکرایەوە. 
 
دەستپێکی بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان وەکو خەباتێکی نەتەوەیی و رۆشنبیری دێتە نرخاندن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.