ئاهەنگی دەرچوون وێستگەیەکی گرنگ لە ژیانی خوێندکاراندا

22-04-2016
ئیڤان عەبدولرەحمان
.....
.....
نیشانەکردن خوێندکاران
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی ژیانی هەر خوێندکارێکن، بۆ ئەم رۆژە قوتابیان ئامادەکاری زۆر دەکەن و خۆیان دەڕازێننەوە، بەتایبەتیش کچان و پارەیەکەی زۆریش بۆ ئەم رۆژە خەرج دەکەن، ئەوەی دواجار دەمێنێتەوە وێنەیەکە بۆ یادگاری.


یەکێک لە گرنگترین رۆژەکانی ژیانیان سەرقاڵیکردوون، بەشێوەیەک بەشێکیان لەدرەنگانی شەوەوە لە ئارایشتگاکاندا لە نۆرەدان، بۆئەوەی هەرچی زووترە فریای خۆرازاندنەوەیان بکەون، زۆربەیان دودڵی بە روخساریانەوە دیارە، چونکە دەیانەوێت بەجوانترین شێوە دەربەکەون.

بەدەهۆڵ و زوڕنا ماڵئاوایی لەچوار ساڵی خوێندن دەکەن، لێرە رەنگاورەنگی جل و قاقای پێکەنین و هەڵپەڕکێ، ئاوێتەی ئەو رۆژەبوون، کەپێی دەڵێن رۆژی دەرچوون.

لەو رۆژەدا، هەندێك دەیانەوێ ئەوەی هەیانە بەخۆیانیەوە بکەن، هەندێکی دیکەش سادەیی هەڵدەبژێرن، هەندێکی دیکەش، هەرچۆنێک بن، دەیانەوێت، سێڵفییەکان لەدەست نەدەن.

تەنیا جیاوازی نێوان کوران و كچانیش ، لەئامادەکارییەکانیان دایە. ماندووتر لە کچان دایکیانە، چونکە چەندمانگێک پێش ئەورۆژە ئەوانیش بۆ دڵخۆشبوونی کچەکانیان ماندو دەبن.

رۆژەکان تێدەپەڕن وماندوو بوونی خوێندکارانیش دەڕەوێتەوە، تەنیا ئەوەی دەمێنێتەوە، ئەو وێنانەن،کۆمەڵە وێنەیەک کە رۆژە تاڵ و شیرینەکانی خوێندن بەبیر خوێندکاران دەهێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە